به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەزڵۆم کۆباێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوەکانی سووریا سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکان لە عەفرین و سەرێکانی وتی: ئەو بابەتانە کە لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە تاوانە جەنگییەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین و سەرێکانی و دژی خەڵکی ئەو ناوچە ئەنجام دراوە، تەنیا بەشێکی بچووک لە ئەو کارەساتەیە.
ناوبراو وتیشی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ناساندن و لێپرسینەوەی هۆکارەکانی ئەو دەستە تاوانگەلە هەوڵی جیدیتر بدەن.
342/